رۆژنامه‌ی كه‌یهان، له چاپی عه‌ره‌بی ژماره‌ی ئه‌مڕۆی دا، بڵاوی كردۆته‌وه كه خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی ئێران له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌ر‌شتی دەکرێت لە هەولێر و هیراتەوە ئاراستە دەکرێت.
کەیهان ئاشکرای دەکات، ئه‌مه‌ریكا له دوو شاری هه‌ولێر له عێراق و هیرات له ئه‌فغانستانەوە، به هاوكاری له‌گه‌ڵ سعودییه‌كان و ئیسرائیلییه‌كان، دوو ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیان پێكهێناوه و گروپی موجاهدینی خه‌ڵقی ئێرانیش تیایدا به‌شدارن.
رۆژنامه‌ی كه‌یهان نزیك له رابه‌ڕی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له سه‌روتاری رۆژنامه‌كه‌دا، باسی له‌وه كردوه كه ئێران زانیاری له‌به‌رده‌سته له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌و دوو ژووره به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه پیشاننه‌داوه.