بەهۆی ئەم هۆکارانەوەیە کە هەمیشە هەست بەسەرما دەکەیت


هەندێک کەس هەن کە هەمیشە هەست بەسەرما دەکەن ئەم حاڵەتەش ئاسایی نیە هەربۆیە چەندین هۆکار هەن کە کاریگەریان هەیە لەسەر ئەم جۆرەکەسانە.

- زۆر لاوازی:ئەوکەسانەی کە جەستەیان لاوازە ڕێژەی کالۆریان کەمە. کەمی کالۆڕیش هۆکارە بۆ نەبونی گەرمی لەش.

- ڕێژەی کەمی ئاسن: هەبونی ڕێژەی ئاسن لەجەستەدا گرنگترین شتە بۆ بەرگریکردنی جەسەتە لەسەرما. لەبەر ئەوەی ئاسن یارمەتی خڕۆکەسورەکانی خوێن دەدات لە بڵاوبونەوەی ئۆکسجین بە جەستەدا هەروەها گەرمی دەگەینێت بەهەمو خانەکانی لەش.

- کەمخەوی: کەمخەوی کاریگەری لەسەر کۆئەندامی دەمار هەیە هەروەها هۆکارە بۆ ئەوەی کە دەمارە ڕاگەیاندنەکان بەباشی کارنەکەن. ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر پلەی گەرمی لەش.

- کەمی ڤیتامین B12: لەش زۆر پێویستی بە ئەم ڤیتامینە هەیە بۆ بەرهەم هێنانی خڕۆکە سورەکانی خوێن هەروەک دەزانین ئەم خڕۆکە سورانەش بەرپرسن لەگواستنەوەی ئۆکسجین بەخانەکانی لەشدا.

- ئەوانەی کەشەکرەیان هەیە: توشبون بەنەخۆشی شەکرە کاریگەری هەیە لەسەر پلەگەرمی لەش لەبەرئەوەی کاتێک توشی ئەم نەخۆشیە دەبیت ئەندامەکانی لەش وەک دەست و پێ ئازاریان بۆ دروست دەبێت ئەم ئازارەش وادەکات ئاگادارییەکی زۆر بە مێشک بگات ئەم ئاگادارکردنەوەیەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش.

سەرچاوە: Health .Com

وە:هە-ف



PM:09:35:01/01/2018