گەنجێک دایک و باوک و خوشکەکەی و ژنێکی دیکە دەکوژێت

گەنجێک  لەوڵاتی ئەمریکا دایک و باوک و خوشکەکەی و ژنێکی دیکە دەکوژێت و دواتر دەتگیر دەکرێت.


داواكاری گشتی ناوچەی مونماوس لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هێزەكانی پۆلیس گەنجێكی تەمەن 16 ساڵیان دەستگیركردووە، كە تۆمەتبارە بە كوشتنی چوار كەس لە ناو ماڵێكدا لە ویلایەتی نیوجێرسی لە ئەمەریكا لە شەوی سەری ساڵی نوێدا.

نوسینگەی داواكاری گشتی مونماوس  رایگەیاندووە، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە رووداوەكە ئەفسەرێك لە پۆلیسی لونج برانش و نوسینگەی فەرماندەیی ناوچەی مونماوس چوونەتە شوێنی رووداوەكەو تەرمی كوژراوەكان دۆزراونەتەوە كە دایك و باوك و خوشكەكەی و ژنێكی دیكەیە.

بەپێ بەیاننامەكە، تۆمەتبارەكە ناوی ئاشكرانەكراوە، دایك و باوك و خوشكەكەی لەگەڵ ژنێكی تەمەن 70 ساڵ كە هاوڕێی خێزانەكەیە لە ناو ماڵەكەدا كوشتووە و بۆ کوشتنیشیان چەكێكی جۆری سینشری ئارمزی بەكارهێناوە.



PM:11:39:01/01/2018