هەناردەی نەوتی عێراق ئاستی پێوانەیی شکاند

هەناردەی نەوتی عێراق لە كێڵگەكانی باشوور لە مانگی (كانوونی یەكەم/12)ی ساڵی 2017دا گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 533 بەرمیل نەوت رۆژانە. 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی كەرتی نەوتی عێراقەوە رایگەیاند "هەناردەی نەوتی خاو لە بەندەری بەسرە لە باشووری وڵات بەرزبووە بۆ ئاستی پێوانەیی، كە دەگاتە سێ ملیۆن و 533 بەرمیل نەوت رۆژانە".

ئەوە لەكاتێكدایە هەناردەی نەوتی خاو لەو كێڵگانەدا لە مانگی (تشرینی دووەم/11)ی ساڵی 2017دا  سێ ملیون و 500 هەزار بەرمیل بووە.

ئاژانسەكەی ئاماژەی بەوەشكردووە، هەناردەی زۆربەی نەوتی خاوی عێراق لە رێگای بەندەرەكانی باشوورەوەیە.
ئەو زانیاریانە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە ساڵێکە هەرێم هیچ داتایەکی فەرمی لەسەر هەناردەکردنی نەوتی خۆی بڵاونەکردۆتەوە.



AM:10:58:02/01/2018