تورکیا بە مەرج دانوستان لەگەڵ پەکەکە دەکات

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی مەرجیان ئەوەیە پەكەكە چەكەكانیان دابنێن.


ئەمڕۆ 2ی كانونی دووەمی 2017، كەناڵی دووی رەسمی ئەڵمانیا بڵاویكردەوە كە مەولود چاوش ئۆغڵۆی وەزیری دەرەوەی توركیا داوا دەكات پەكەكە چەكەكانیان دابنێن وەك مەرجێك بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی کە لەساڵی 2015ەوە ئەو پرۆسەیە وەستاوە و شەڕ و پێکدادانی نێوان تورکیا و گەریلاکانی پەکەکەش درێژەی هەیە.

وەزیری دەرەوەی توركیا وتیشی "مەترسی گەورەمان خستۆتە سەرشانمان بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتیەكی لەم جۆرە تەنانەت لایەنگرەكانیشمان رەخنەمان لێدەگرن كە پارتی كرێكارانی كوردستان سودی لەو چەكانەی پێیانە وەرگرتووەو خسستویانەتە ناوشارەكانەوە، بۆیە ناكرێ پرۆسەی ئاشتی بگاتە ئەنجام ئەگەر پارتی كرێكارانی كوردستان چەكەكانی رادەستی توركیا نەكاتەوە".

ناكۆكی و ملانێی نێوان حكومەتی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان ""پەكەكە" زیاتر لە 30 ساڵە درێژەی هەیە و  قوربانییەكی زۆری لێكەوتۆتەوە.



PM:09:28:02/01/2018