ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سەركۆماری توركیا بڕیاری داوه ئاماده‌كاری به په‌له بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوان بۆ سەر عه‌فرین و ده‌ركردنی یه‌په‌گه له‌و شاره.
ئیبراهیم ئه‌ردۆگان سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی "خه‌به‌ر 7" كه له ئاكپارتییه‌وه نزیكه، بڵاویکردەوە ئه‌ردۆگان بڕیاریداوه ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی یه‌په‌گه‌ی لێیه و سه‌ره‌تاش له عه‌فرینه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
نووسه‌ر باس له ئاماده‌كارییه‌كانی سوپای توركیا ده‌كات و ئاشكرای ده‌كات ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌زاران سه‌ربازی توركیاش له ئاماده‌كاریدان بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه.
ڕاشیگەیاندووە "له سنووری ههتایهوه بۆ كیلیس و له‌وێشه‌وه بۆ شه‌رناخ و ته‌واوی سنووره‌كان به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كراوه و به هه‌زاران سه‌ربازیش به چه‌كی قورسه‌وه له‌وێ ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانیان پێ بكرێت بۆ چوونه ناو عه‌فرین و ده‌ركردنی یه‌په‌گه له‌و شاره، ده‌كرێت بڵێین ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بووه و ته‌نیا فه‌رمانی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆن ماوه".
ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه ده‌دات له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ئیدی كۆتایی به یه‌په‌گه دێت له رۆژئاوا و ترسی ئه‌وان له‌سه‌ر توركیا نامێنێت.
ئەوەش له كاتێكدایه، كه میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌مریكا 20 كامیۆنی تر چه‌كی بۆ یه‌په‌گه ناردووه‌تە رۆژئاوا.