بە فەرمانی عەبادی پلەی ئەفسەرانی دژە تیرۆری عێراقی بەرز دەكرێتەوە

سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانێكی تایبەت بە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی سەربە دەزگای دژەتیرۆری عیراق دەركرد كە دەوترێت "شایستەی ئەوەن پلەكانیان بەرز بكرێتەوە".

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی كانونی دووەمی 2018 تەلەفزیۆنی عیراق لە هەواڵێكی بەپەلەدا بڵاویكردەوە كە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانێكی دەركردووە بۆ بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی دەزگای دژە تیرۆری عیراق.

عەبادی فەرمانەكەی بۆ ئەو ئەفسەرانە دەركردووە كە لە خشتەی تایبەت بە 6ی كانونی دووەمی 2018 شایستەی ئەوەن پلەكانیان بەرز بكرێتەوە.




AM:10:32:03/01/2018