حكومه‌تی عێراق ئاماده‌یی خۆی نیشانده‌دات به‌چه‌ند قۆناغێك موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌بكات.
سەعد حەدیسی وته‌بێژی حکومەتی عێراق لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" حكومه‌ت چاوڕوانی ئه‌وه‌ناكات وردبینی له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ته‌واوبكات دواتر موچه بنێرێت، وردبینی له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان درێژه ده‌كێشێت و حكومه‌ت نایه‌وێت فه‌رمانبه‌ران له‌چاوڕوانیدا بهێڵێته‌وه".
هەروەها وتیشی " ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه پێكهێنراوه بۆ وردبینی له‌ناوو ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌ده‌و ته‌ندروستی هه‌رێم، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه كۆده‌بێته‌وه‌و كاره‌كانی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی ده‌ستپێده‌كات".
وتەبێژەکەی عەبادی لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی "ئه‌و وردبینیه‌ی كه لیژنه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ئه‌نجامیده‌ده‌ن له‌ناوو ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌ده‌و ته‌ندروستی، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ده‌بێت، ئه‌ویش له‌پێناو ئه‌وه‌ی به‌زوترینكات موچه بگاته ده‌ستی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم".