دۆناڵد ترەمپ: گەلی ئێران لەکاتی گونجاودا پشتیوان ئەمریکا دەبینن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕێز لە گەلی ئێران دەگرێت و لە کاتی گونجاودا هاوکاری خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات.


ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند "ڕێز لە گەلی ئێران دەگرین کە دەیەوێت حکومەتێکی گەندەڵ دووربخاتەوە، لەکاتی گونجاودا پشتیوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبینن".

دوو ڕۆژ لەمەوبەریش ترەمپ ڕایگەیاند، گەلی گەورەی ئێران ساڵانێکی دوورودرێژە سەرکوت دەکرێت، لە ئێستادا گەلی ئەو وڵاتە برسییە و تینوی ئازادییە بۆیە ئێستا کاتی گۆڕانکارییە.

ماوەی هەفتەیەکە لە بەشێکی زۆری شارەکانی ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەڕێوەدەچێت لە دژی سیاسەتەکانی حکومەت و گرانی نرخی کاڵاو کەلوپەلە خۆراکییەکان و بەهۆی گرژی و ئاڵۆزیەکانیشەوە تا ئێستا 24 کەس کوژراون.



PM:06:08:03/01/2018