جێگیری سکرتێری گشتی یەکێتی دوای ئەوەی ره‌وشی ته‌ندروستی باش بووه نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ڵمانیای به‌جێهێشتووە.
ماڵپه‌ری فه‌رمی یه‌كێتی بڵاویکردەو كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگیری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌ڵمانیای به‌جێهێشتوه‌و به‌ره‌و له‌نده‌ن به‌ڕێكه‌وتوه.
ڕۆژی یەکی ئەم مانگە سەرچاوەیەک نزیک لە کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "لەئێستادا تەندروستی کۆسرەت ڕەسوڵ زۆر باشە و پێدەچێت لە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بگەڕێتەوە".
کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی لە 11ی تشرینی دووەمی 2017 بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخان کرا و دواتر بەفرۆکەیەکی تایبەتی رەوانەی دەرەوی هەرێم کرا.
کۆسرەت ڕەسوڵ لە ساڵی ١٩٥٢لە گوندی شیواشۆکی گەورەی سنووری قەزای کۆیە لەدایک بووە، لە ئێستادا جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.