پەرلەمانتارێکی پارتی هۆکاری نزیکبوونەوەی بارزانی و مالیکی ئاشکرادەکات

پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان هۆكاری نزیكبوونه‌وه‌ی بارزانی له‌ نوری مالیكی ئاشکرادەکات و دەڵێت "به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و شه‌خصی له‌ نێوان هه‌ردوولا دا".


ماجد شه‌نگالی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان بە پێگه‌ی "وته‌ن نیوز"ی رایگه‌یاندووه‌ "ئامانجی لێك نزیكبوونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی و نوری مالكی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی به‌رژوه‌ندی، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له‌سه‌رو هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە سیاسیه‌كان هه‌میشه‌ بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و شه‌خصی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌و جەختی لەوە كردۆته‌وه‌ كه‌ "به‌رژه‌وه‌ندییه‌ سیاسی و  شه‌خصیه‌كان له‌ نێوان سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌رو هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌و ئه‌وه‌ش له‌ سیاسه‌تدا رووده‌دات، هه‌روه‌ك پێشوازی پارتی دووپاتكردۆته‌وه‌ بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی بارزانی له‌ هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی". 

ڕاشیگەیاندووە "گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق دوژمنایه‌تی راسته‌قینه‌ی تێدا نییه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی و وتیشی: ئه‌و رق و كینه‌ی نێوان سیاسیه‌كان به‌ره‌وه‌ تواندنه‌وه‌ ده‌چێت كاتێك لایه‌ك پێویستی به‌وی تره‌".



PM:09:00:03/01/2018