پەرلەمانتارێکی کورد ١٥ ساڵ حوکمدرا

 ئیدریس بالوکەن پەرلەمانتاری ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپەدا سزای ١٥ ساڵ و سێ مانگ زیندان بە سەردا  سەپێندرا.

دادگای تورکیا حوکمی 15 ساڵ زیندانی بەسەر ئیدریس بالوکەن، بە تۆمەتی ئەندامبوونی ڕێکخستنی قەدەغە، سەپێنرا.

ئەمڕۆ دانیشتنی دادگایی بالوکەن، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە و ئەندامی شاندی ئیمرالی لە دادگای سزای قورسی ئامەد بەڕێوەچوو، کە لە رۆژی ٤ی مانگی ١١ ساڵی ٢٠١٦دا دەستگیرکرابوو.

دادوەری تورک لە ئەنجامی دانیشتنەکەدا سزای ١٥ ساڵ و سێ مانگ زیندانی بە سەر ئیدریس بالوکەندا سەپاند، بە تۆمەتی ئەندامبوونی ڕێکخستنی قەدەغە.



PM:02:31:04/01/2018