ژنێکی ئێرانی وێنەیەکی خۆی بە سنگی ڕووتەوە و ئاڵای وڵاتی ئێرانەوە بڵاوکردەوە وەک دژایەتێکردنێک بۆ دەسەڵاتەدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پشتگیری بۆ خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی .
مریەم نمازی خانمە چالاکوانی ئێران و ئەندامی حیزبە چەپەکانی ئەو وڵاتە، وەک پاڵپشت بۆ خۆپیشاندانەکانی ئێران وێنەیەکی خۆی بە ڕووتی بڵاوکردەوە و وێنەکەش هەر زوو بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی internethaberی تورکی ئەو خانمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیۆعییە و وەک پشتگیرییەک بۆ خۆپیشاندەران ئەو کارەی کردووە.
ناوبراو لە ساڵی 1966 لە تاران لە دایکبووە و لە ئێران و هند خوێندویەتی و لە ئێستادا لە لەندەن دەژی و ئەم وێنەیەشی وەک پشتگیرییەکە بۆ ژنە خۆپیشاندەرەکانی ئێران گرتووە.
دە رۆژە زنجیرەیەک خۆپیشاندان وڵاتی ئێرانی گرتووەتەوە و بە هۆیەوە زیاتر لە 20 خۆپیشاندەر کوژراون و بەسەدان برینداربوون و، هێزێکی زۆری ئەمنی دەیانەوێت بە زەبری هێز کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە بهێنن.