وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند چه‌كدارێكی داعشیان له باكوری به‌غدا ده‌ستگیركردووه كه به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ناو ولایه‌تی دیاله-ی ئه‌و رێكخراوه بووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق راشیگه‌یاندووه كه به‌رپرسه‌كه‌ی داعشیان له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌میه-ی باكوری به‌غدا ده‌ستگیركردووه و پرۆسه‌كه‌ش دوای به‌دواجاچونی ورد ئه‌نجامدراوه و ئامانجی خۆی له ده‌ستگیركردنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش پێكاوه.
وه‌زاره‌ته‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی سه‌ربه وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی به‌غدا زانیاری‌یان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌وڵگری و دواجار به‌رپرسی راگه‌یاندنی ولایه‌تی دیاله‌ی داعشیان له خانویه‌كدا له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه‌ی باكوری به‌غدا ده‌ستیگركردووه
هه‌رچه‌نده حكومه‌تی عیراق سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر رێكخراوی داعش راگه‌یاند و سه‌رجه‌م خاكی عیراقی لێسه‌نده‌وه، به‌ڵام پاشماوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه هێشتا لێره‌وله‌وێ ماون.