نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆمار و خاوەنی گەورەترین فراکسیۆنی نێو پەرلەمانی عێراق بە وەفدی ئۆپۆزسیۆنی راگەیاندووە لەم رۆژانەدا فڕۆکەخانەکانی کوردستان بەرووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دەکرێتەوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ی كانونی دووه‌م، شاندی هەر سێ لایەنی گۆڕان و هاوپیەمانی و کۆمەڵ لەگەڵ نوری مالکی کۆبوونەوە، لەدووای کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا حەسەن جیهاد ئەندامی وەفدەکە رایگەیاند" مالكی پێی وتین له‌م رۆژانه‌دا به كرده‌یی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌و مافی هه‌رێمیشه كه موچه‌و شایسته‌ی هاوڵاتیانی له‌لایه‌ن به‌غداوه بنێردرێت".
هەروەها جیهاد لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی "پێمان وت ئێوه كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌ن له په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكن، ده‌توانن كاریگه‌ری بكه‌ن له‌سه‌ر حكومه‌ت و بڕیاره‌كانی، بۆئه‌وه‌ی په‌له بكات له پرسه‌كانی موچه و گوزه‌رانی خه‌ڵك و فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌كان و شایسته‌داراییه‌كانی جوتیاران كه چه‌ند ساڵه نه‌دراوه".