بەهۆی بارینی بەفرەوە لە ئەمەریکا ١٢ کەس مردن

بەهۆی ئەو بەفر بارینەی چەند رۆژێکە وڵاتی ئەمەریکای گرتۆتەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

میدیا ئەمەریکیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەساڵی ١٩٢٤ ەوە ئەمەریکا سەرمای وای بەخۆیەوە نەبینیووە کە ئەو دەمە پلەی گەرمای ٣٢ پلە ژێر سفرەوە بوو، بەڵام لە بەهۆی ئەم بفرەی ئێستاوە پلەی گەرمایی ئەو وڵاتە گەیشتۆتەوە ٣٦ پلە ژێر سفر.

لایەنە حکومیەکان ئەو وڵاتە ٨ ملیۆن کەسی خستۆتە حاڵەتی ئینزارەوەو، داوا لە هاوڵاتیان کراوە ماڵەکانیان جێنەهێڵن.
  



PM:10:56:05/01/2018