لەسەر پێشێلکاریە دەستوریەکانی، فواد مەعسوم نامەیەک ئاراستە عەبادی دەکات

سەرۆک کۆماری عێراق نامەیەک لەسەر پێشێلکاریە دەستوریەکانی ئاراستەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران دەکات.

رۆژنامەی حەیاتی لەندەی بڵاویکردۆتەوە کە د. فواد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق نامەیەکی تایبەتی ناردووە بۆ د. حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، نامەکە ئەو سەرپێچیە دەستوریانەی گرتۆتە خۆی کە عەبادی لە پرۆژە یاسای بوودجەی عێراقدا ئەنجامی داون.
 
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی کۆماری عێراق کەنەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئەو زانیاری ئەو نامەیەی بۆ ماڵپەڕی سپی پشتڕاستکردەوە.

رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی بڵاویکردۆتەوە" مادەی ١٢١ دەقەکەی ماف دەدات بەهەرێمی کوردستان کە دەسەڵاتە هاوبەشەکان و پراکتیک و دادوەریەکانی بەپێی دەستور پیادە بکات، تەنها ئەوانە نەبێت کە تایبەتە بە دەسەلاتە حەسریەکانی حکومەتی فیدراڵی، هەروەها مافی هەرێم و پارێزگاکانە پشکی دادوەرانەیان هەبێت لە داهاتە فیدراڵیەکاندا".

  رۆژنامەکە دەڵێت" فراکسیۆنەکانی پەرلەمان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە زەحمەتە لە پەرلەمان بڕیار لەسەر رەشنوسی بوودجەی ساڵی ٢٠١٨ بەم داڕشتنەی ئێستاوە بدرێت".

هەروەها هاتووە" ئەمەش بۆتە هۆکاری گفتوگۆی زۆرتر لەسەر بەندەکان و سەرپێچیەکانی کە لەسەر دەستور کراون".

وا هەفتەیەک بەسەر ساڵی نوێدا تێپەڕدەبێت، بەلآم تا ئێستا پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق لەبەر رەخنەی هەردوو پێکهاتەی کورد و سونە یەک هەنگاو نەچۆتە پێشەوە



AM:11:54:06/01/2018