وتەبهێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵبجە ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە کە پارتی بە نیازە گۆڕانکاری لەو پۆستەدا بکات.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی وهه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی كه بڵاوكراوه‌ته، گوایه ئه‌دهه‌م بارزانی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی وهه‌ڵه‌بجه لاده‌بریت و عارف ته‌یفور ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت، ئه‌و هه‌واڵه راست نییه.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی وهه‌ڵه‌بجه، ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی وتراوه ده‌رباره‌ی گۆڕانكاری له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی وهه‌ڵه‌بجه دووره له راستی و هیچ بڕیارێكی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه نییه.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ نه‌وا وتیشی " ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری هه‌بێت له پۆسته‌كانی پارتی له سلێمانی ئه‌وا شتێكی ئاساییه و به‌و مانایه نییه، كه كادری خۆیان لێ زیادبێت، سروشتی حزبایه‌تی وایه پێویستی به ئاڵوگۆڕ هه‌یه."