دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر مناڵێکی ٩ ساڵەو پاشان دەکوژرێت

لە شاری ئیدلب لە سوریا دەستدرێژیی سێکسیی کرایە سەر منداڵێکی تەمەن نۆساڵ و پاشان کوژرا.

میدیا سوریەکان و میدیاکانی نزیک یەپەگە بڵاویان کردەوە " منداڵێک بەناوی شەمس عەجەبی تەمەن نۆ ساڵ لە شاری دەرگوشی سەربە پارێزگای ئیدلب-ی وڵاتی سوریا دەستدرێژیی سێکسی کرایە سەر و پاشان کوژراو پاشان فڕیدراوەتە رووبارێکەوە".

ئەو ممیدیایانە باس لەوە دەکەن کە کاتێک شەمسی تەمەن نۆ ساڵ بەرەوە ماڵەوە گەڕاوەتەوە چەند کەسێکی نەناسراو لە سەر رێگاکە ڕفاندوویانەو دواتر چەند هاوڵاتیەک تەرمی شەمسیان لە ناو ڕووبارێکدا دۆزییەوە.
 
پزیشکەکان پاش لێکۆڵینەوەکردن لە سەر تەرمی ئەو منداڵە ڕایانگەیاند، کە ناوبراو بەر لەوەی بکوژرێت دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر.
 
جێگای ئاماژەیە، بەشێکی پارێزگای ئیدلب لەلایەن ئەو هێزانەی سەر بەتورکیاوە سەرپەرشتی دەکرێت. 
 



PM:05:30:06/01/2018