كەمێك لەمەوبەر بومەلەرزەیەك پارێزگای سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری و ڕژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە.
كەش و هەوای گەرمیان بڵاویکردەوە كەمێك پێش ئێستا لەكاتژمێری 06:22 دەقیقەی ئەم ئێوارەیە بومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.7 پلە بەپێوەری ڕێختەر ناوچەكانی نێوان قەسرشیرین و خانەقینی هەژاندووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بومەلەرزەكە لەقوڵایی 8km ژێر زەوی ناوچەكە وە بووە وكاریگەری لەسەر ناوچەكانی گەرمیان و پارێزگای سلێمانیش هەبووە.
بەگوێرەی زانیاریەکان لە هەمان کاتدا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 ناوچەی سەڵاسی باوەجان و سەرپیلی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند و تا ئێستا زیانەکانی نەزانراوە.