شەش سەربازی تورکیا کوژران

هەپەگە كوژرانی شەش سەربازی سوپای توركیای ڕاگەیاند لە ئەنجامی چالاکیەکدا لە باکوری کوردستان


ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێكدا كوژرانی شەش سەربازی سوپای توركیای لە قلابانی سەربە شرناخ-ی باكوری كوردستان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هەپەگە ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە پێشتر ڕامانگەیاندبوو كە لە ١ی ئەم مانگەدا، گەریلاكانمان لە دژی پێگەیەكی سەربازی سوپای توركیا لە قلابانی سەر بە شرناخ چالاكییان ئەنجام داوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئەنجامی چالاكییەكەوە ئاشكرابوون، لەو چالاكییەدا شەش سەربازی سوپای تورك كوژراون.



PM:09:45:06/01/2018