هاوڵاتییەکی تەمەن ٣٦ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، بە پەتێک خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر دەڵێت، کاتژمێر ٦ ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هاوڵاتییەک لە گەڕەکی ڕۆشنبیری شاری هەولێر، خۆی خنکاندووە.
پۆلیس دەشڵێت، ئەو کەسەی خۆی خنکاندووە ناوی (س. م. ر)ەو تەمەن (۳٦) ساڵە و لەماڵەکەی خۆیدا، بەپەتێک خۆی بە پانکەدا هەڵواسیوە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
پۆلیس وتووشیەتی، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، دەرکەوتووە ناوبراو لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی خۆی خنکاندووە .