بێژەن جەزا، گۆرانیبێژی لاوی شاری سلێمانی بووە خاوەنی دوانەیەک کە کچ و کوڕێکن.
بێژەن جەزا لە ئەژماری تایابەتی لەئینستاگرام وێنەی دوو منداڵەکەی بڵاوکردۆتەوە کە دوانەن و نوسیویەتی "خوا ئەم کوڕ و کچە جوانەم لێ نەسێنێ، هیوادارم باوکێکی شایستە بم بۆتان".
بێژەن جەزا، ساڵی 1990 لە شاری سلێمانی لەدایك بووە و خوێندكاری بەشی موزیكە لە كۆلێژی هونەری زانكۆی سلێمانی و لە بواری مەقامات و دەنگ دەخوێنێ.