کوڕە هونەرمەندێک داوا دەکات خولی بانگ بێژی بکرێتەوە

ھونەرمەندی گۆرانیبێژ ھەرێم سەڵاح، پێشنیار بۆ وەزارەتی ئەوقاف دەکات کە خولێکی تایبەت بە بانگبێژی بکرێتەوە.

ھەرێم سەڵاح، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام لە پۆستێکی ڕەخنە ئامێزدا دەڵێت" وەزارەتی ئەوقاف داواتان لێدەکەم خولێکی فێربوونی بانگدان بکەنەوەو لە ڕێگای کەسانی شارەزا بزانن بانگدان چۆنە".

ئەو هەونەرمەندە نوسیویەتی "گوێ لەبانگدانی مزگەوتەکانی وڵاتی تر بگێ شەرم داتدەگرێ بەراوردی بانگدانی خۆمانی پێ بکەی ئەوەی باسم کردووە نەپارەی پێویستە و نە زەحمەتە بە دەیان کەسی لێهاتووە تایبەتمان هەیە بۆخێر و لە ڕێگای خوا بێن دەرسی بانگدان بڵێنەوە".

هەرێم سەڵاح، هونەرمەندی میوزیكژەن و گۆرانیبێژ، خەڵكی شاری هەولێرە و برای هونەرمەند هەردی سەڵاحە.



PM:11:42:06/01/2018