سبەی چەند ئەندامێکی ئەنجومەن داوا لەسەر قوباد تاڵەبانی تۆمار دەکەن

سبەی یەک شەممە دوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان داوای یاسایی لەسەر قوباد تاڵەبانی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگا تۆمار دەکەن.

سێوە حەمە خدر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " بۆ ئەوەی پارێزگاری لە دەنگی هاولاتیان پارێزگای سلێمانی بكەین، ‎بۆ ئەوەی شكۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بگەرێنینەوە سبەی سكاڵاتۆمار دەكەین".

لە درێژەی نووسینەکەیدا ناوبراو دەڵێت " ‎سبەی سەعات ١١ بەیانی لە فەرمانگەی داواكاری گشتی سلێمانی و داگای كارگێری سلێمانی دەبین بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا لە سەرجێگری ئەنجومەنی وەزیران ( قوباد تاڵەبانی ) بەهۆی بەكارهێنانی دەسەڵاتی ئەنجومەن وبونی ٣٤ پۆستی ئیداری كە پشكی یەكێتییە لە پارێزگای سلێمانی كە بە شێوەیەكی نایاسای كار دەكەن ، هەر وەها سكاڵا لە سەر سەروكایەتی ئەنجومەن تۆمار دەكەین بەهۆی بێ دەنگی بەرانبەر بە كار هێنانی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەن لە لایەن جێگری ئەنجومەنی وەزێران".

سێوە حەمە خزر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو لەگەڵ غالب محەمەد عەلی دا داواکە تۆمار دەکەن و دواتریش کۆنگرەی رۆژنامەگەری ساز دەکەن.



AM:12:19:07/01/2018