بەرپرسێکی هەدەپە لە هەولێر رایگەیاند" وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان عوسمان بایدەمیر لە شاری ئیزمیر دەستەبەسەر کرا".
عابد ئیكه، نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په) له هه‌ولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" شه‌وی رابردوو عوسمان بایده‌میر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌كاتێكدا به‌شداری چالاكیه‌كی حزبی ده‌كرد له شاری ئیزمیر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیاوه ده‌ستگیركرا و ئێستا لای ئه‌وان ده‌ستبه‌سه‌ره".
عابد ئیكه ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه ماوه‌ی سێ ساڵه له‌لایه‌ن دادگاكانی توركیاوه دۆسییه‌ك بۆ بایده‌میر كراوه‌ته‌وه به بیانوی به‌شداریكردنی له چالاكی رێكخستنی سیاسی قه‌ده‌غه‌كراودا.
نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په له هه‌ولێر وتیشی "وابڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ بایده‌میر به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ به‌شداری پرۆسه‌یه‌كی دانیشتنی دادگا بكات".