وێنە.. هێزێکی زۆری ئەمنی بەشارەکانی ئێراندا بڵاوکراونەتەوە

ئاڵۆزییەکانی شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامن، شەقامەکانی زۆربەی شارەکان بە هێزە سەربازییە جۆراوجۆرەکان تەنراون، هەر چەند مەترێک سەربازێک بە چەکەوە لە ئامادەباشدایە.

ماڵپەڕی ئاریان کە نزیک لە پژاک باڵی رۆژهەڵاتی کوردستانی پەکەکە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەهەموو ئەو شارانەی خۆپیشاندان و جموجوڵی جەماوەری تیا ئەنجامدراوە، گرتن و کوشتن و بریندار کردن و داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەوامە، هەرچەندە هێشتا ئەگەری بەڕێوەچوونی خۆپیشانادان لە ئێواراندا بەدەوامە.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ناو شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان باس لەوە دەکەن کە لە هەموو کوچە و کۆڵان و تەنانەت لەناو پاس و تەکسییەکانیشدا بەکرێگیراوی دەوڵەت هەن و گوێ لە قسەی خەڵک ڕادەگرن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر خۆپیشاندان و خۆپیشندەران.

هاوکات باس لەوەش دەکەن کە هەموو شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کو ردستان، بە هێزە جۆراوجۆرەکانی ئێران تەنراون، بەجۆرێک کە لە هەندێک شەقام و گۆڕەپاندا، هەر چەند مەترێک سەربازێکی دەستبەچەک لە ئامادەباشیدایە.

سەرچاوەکان ئەوەشیان ڕاگەیاندووە کە بەهۆی ئەوەی زۆرێک لە شەقام و گۆڕەپانەکان بە هێز تەنراون، ئەو گۆڕەپان و شەقامانەی کە ئگەری خۆپیشاندان تێدا دەکرێت هێزی زیاتری لێ جێگیر دەکرێت، بۆیە ناچارن ڕۆژانە شوێنەکانیان بگوازنەوە.



AM:10:52:07/01/2018