نرخی نەوت بەردەوامە لەبەزربوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ ٨ ی کانوونی دووەم، هاوشێوەی رۆژانی رابردوو نرخی نەوت بەردەوامە لەتۆمارکردنی بەهایەکی بەرز لە بازارەکانی نەوتی جیهانیدا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە بازاڕەکانی جیهانی بە ٦٧ $ دۆلارو ٦٧ سەنت.

نرخی یەک بەرمیلی نەوتی خام ٦١ $ دۆلارو ٥٧ سەنتە.

نرخی نەوت لەو کاتەوە بەرزدەبێتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە دوای ئەوەی ولآتانی بەرهەمهێنانی نەوت رێککەوتن لەسەر دابەزاندنی رێژەی بەرهەمهێنان، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.






ئه‌م بابه‌ته 741 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:53:08/01/2018