یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنییه‌وه، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا دانپێدانانی "مه‌ترسیدارترین ژنه بیانی ناو داعش"ـی بڵاوكرده‌وه.
بەپێی بڵاوکراوەکەی یەپەگە ئیمیلی كونیگ، به یه‌كێك له دیارترین ئه‌و ژنه بیانیانه داده‌نرێت، كه ناوی له ریزی پێشه‌وه‌ی داواكراوه‌كانی ئه‌مریكا و لیستی ره‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه.
شەڕڤانان ئاشکرای دەکەن، باوك و دایكی كونیگ، له ناوچه‌ی لوریانی باكووری خۆرئاوای فه‌ره‌نسا ده‌ژین و به رۆژنامه‌ی "وێست فرانس"یان راگه‌یاندووه، كچه‌كه‌یان رۆڵێكی سه‌ره‌كی گێڕاوه له پڕوپاگه‌نده كردن بۆ داعش و راكێشانی چه‌كداری نوێ بۆ ناو رێكخراوه‌كه له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه.
دایكی كونیگ، به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "كچه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه كردووه و پێی وتووه، له سه‌ربازگه‌یه‌كی كورده‌كان له سووریا زیندانه و داوایكردووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا به هانایه‌وه بچن بۆ ئه‌وه‌ی خۆی و سێ منداڵه‌كه‌ی بگێڕنه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا، كه هه‌رسێكیان له سووریا له‌دایكبوونه".
كونیگ به پێشه‌نگی ئه‌و فه‌ره‌نسییانه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه كردووه.
کونیگ له 2012دا دایكی به‌جێهێشتووه و ئه‌ركی به‌خیوكردنی دوو منداڵه‌كه‌ی له هاوسه‌ری یه‌كه‌می به‌سه‌ر دایكی‌دا به‌جێهێشتووه و روویكردووه‌ته سووریا و له‌وێ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی داعشدا كردووه.
هاوسه‌ره‌كه‌ی كونیگ، یه‌كێك بووه له چه‌كدارانی داعش و ئه‌و له سووریا كوژراوه.