گۆڕان: ئێمە بۆ موزایەدە نەچووین بۆ بەغدا

ئەندامێکی خانەی راپەڕاندن رایگەیاند" ئێمە بۆ موزایەدە نەڕۆیشتوین، ئەوە پارتی و یەکێتی بەوە فێرن کەبچن بەدزی دەسکەوتی شەخسی و حیزبی بۆ خۆیان دەستبخەن".

شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی راپەڕاندن لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا وتی "ئێمە چوین بەحکومەتی عیراقی بڵێین کە خەڵکی کوردستان بەھۆی کێشە سیاسیەکانەوە سزانەدرێن، نەمانکردووە بەدەستکەوتی شەخسی و حیزبی."

شۆڕش حاجی وتیشی " بەرھەمی کرداری شاندی سێ لایەنەکە بۆ بەغدا ئەوەیە لەچەند ڕۆژی داھاتوودا وردبینی بۆ ناوی موچەخۆران بەردەوام دەبێت، تا ئەو وردبینیە بۆ زۆرترین ناوی موچەخۆرانی وەزارەتەکان بکرێت. 
ئەندامەکەی خانەی راپەڕاندن وتیشی"دڵنیام لە ئێستاوە تاسەری مانگ پارە تەرخان دەکرێت بۆ وەزارەتی بازرگانی بۆ ئەوەی پارەی گەنمی جوتیاران بدەن، بەڵێنیشیان پێداین حەشدی شەعبی لەدوزخورماتو و دەورووبەری بکشێنەوە ھێزێکی پۆلیسی فیدراڵی شوێنیان بگرێتەوە کەخەڵکی ناوچەکە نەبن تا کوردە ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان و کەس نەتوانێت دەستدرێژی بکرێتە سەرکەس."

ھەروەھا دەڵێت،"ئێمە بۆ موزایەدە نەڕۆیشتوین ئەوە پارتی و یەکێتی بەوە فێرن کەبچن بەدزی دەسکەوتی شەخسی و حیزبی بۆ خۆیان دەستبخەن ئێمە چوین بەحکومەتی عیراقی بڵێین کە خەڵکی کوردستان بەھۆی کێشە سیاسیەکانەوە سزانەدرێن، نەمانکردووە بەدەستکەوتی شەخسی و حیزبی."

"ئێمە وەک ئەوان نین بچین دەستور پێشێل بکەین بەناوی حکومەتەوە قسە بکەین و واژۆ بکەین چووین داواکاری خەڵکی کوردستان ببەین وە لەھەموو دانیشتنەکانیشماندا جەختمان لەوە کردووە تەوە کەھەرێمی کوردستان یەکەیەکی دەستوریە بەدەستور دانی پێدانراوە، ئێمە بەرگری لەم یەکە دەستوریە و مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین،" وەک شۆرش حاجی ئاماژەی بۆ کرد.

ھەروەھا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە سەردانەکەی ئەوان حیزبی و سیاسی بووە ھیچ یاساو دەستورێک نیە ڕێگری لەسەردانێکی حیزبی بکات ئێمە وەک حیزبی سیاسی چوین بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی بەغدا بۆ لەنێویشیاندا چاومان کەوت بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران .

بەبڕوای ئەو باشترین شت بۆ کورد ئەوەیە کەھەموو ھێزو لایەنە سیاسیە کوردییەکان بەیەکەوە بچن بۆ گفتوگۆ "ئێمە نەچووین بۆ گفتوگۆ، وە ئەم لێکترازانەی نێوان ھێز و لایەنە سیاسیەکان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لێی بەرپرسن ئێمە بەرپرس نین"

سەبارەت بە ئاگادارکردنەوەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان تا نوێنەریان لە شاندەکە ھەبێت بۆ بەغدا، شۆڕش حاجی دەڵێت "بەڵێ ئێمە لەدانیشتنی بەردەوام بووین لەگەڵ ھەموو ھێز و لایەنە سیاسیەکان و داوامان لێکردوون کە بەرەیەک پێکبھێنین بەرەی خەڵک بێت و داواکاری خەڵک ببەین بۆ بەغداد نەک لەبری حکومەت ھیچ ئیمزا بکەین تەنھا داواکاری خەڵک ببەینە بەغداد بەڵام ئەوان نەھاتن چونکە ئەوان لەحکومەتن و ئێمە لەحکومەت کشاوینەتەوە."



PM:12:38:09/01/2018