سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: بندیوار نامێنێت

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، بە جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و موچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکاندا، بندیواریی نامێنێت.


ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، خۆشحاڵم سبەینێ پڕۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکان لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت.

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت، بە تەشریعکردن و جێبەجێکردنی ئەو یاسایە (ناڕەوایی و نادادپەروەریی و فرە مووچەیی و بندیواریی و ناشایستەیی) لە لیستەکانی موچە و خانەنشینی نامێنێ و مافی پێشمەرگە و کەسوکاری شەهید و موچە خۆر و خانەنشین و کەمئەندامی شایستە و ڕەسەن زامن دەکات کە زۆریان چەشت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم یاسایە هیچ بیانو و بەهانەیەک بۆ پشتیوانیکردنی قبوڵ ناکات، چونکە پەیوەندی بە موچە و بژێوی خەڵکەوە هەیە.

بڕیارە سبەینێ پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و موچەدا بکات.



PM:08:27:09/01/2018