ئەفسون لەگەڵ کوڕە هونەرمەندێکی کورد دەردەکەوێت

ئەفسون لەگەڵ هونەرمەندی شاری سلێمانی سەنگەر کەمال دەردەکەوێت.


ئەکتەری بەناوبانگی تورک (جه‌ره‌ن مورایی) کە بە ئەفسون ناسراوە وێنەی لەگەڵ سەنگەر کەمال لە تۆڕەکۆمەڵاەتیەکان بڵابۆتەوە و بۆتە جێی باسی هەوادارانیان.

جەرەن لەدایکبووی ساڵی 1985 کچە تاقانەی خێزانەکەی بووە، باوکی ئەفسەرێکی دیاری دیاربەکر بووە، پاش دووساڵ لە لەدایکبوونی ئەفسون لەگەڵ خێزانەکەی دەچنە ئیستنەبوڵ و لەوێ نیشتەجێ دەبن.

لە سەرەتاکانی تەمەنیدا دەست بە ڕاهێنان دەکات لە بواری نواندن و شانۆدا، لەساڵی 2009 بەشی شانۆی کۆلێجی هونەری زانکۆی هەلیج تەواو دەکات.

دوای ئەوەی باوکی تووشی سەکتەی دڵ دەبێت ناوبراو ژیانی دەگۆڕێت و دەست بەکاری نواندن دەکات و لەچەندین فیلم و درامادا دەردەکەوێت، وەک درامای شنەبای سنەوبەر، ئەو ژیانە هی منە.



PM:10:23:09/01/2018