بەهۆی ئەم هۆکارانەوەیە کە خواردنی پرتەقاڵ باشترین هاوڕێتە لەوەرزی زستاندا


ئەگەر یەكێکی لەوکاسانەی کە حەز بەخواردنی پرتەقاڵ دەکەی ئەوە بزانە کەسێکی تەندروستی لەبەر ئەوەی خواردنی پرتەقاڵ چەندین مادەی خۆراکی وکانزاو ڤیتامینی تێدایە کە لەش ڕۆژانە پێویستێتی. هەروەها خواردنی ئەم میوە بەسودە زۆر گرنگە لەوەرزی زستاندا لەبەر ئەم هۆکارانە:
1-    ڕیێژەیەکی کەم کالۆری تێدایە: پرتەقاڵ یەکێکە لەو میوانەی ڕێژەی کالۆری سفرە هەروەها دژە ئۆکسانە.
2-    یارمەتی تەندروستی پێست دەدات: پرتاقاڵ پڕیەتی لە ڤیتامین C ئەم ڤیتامینەش یارمەتی پاک ڕاگرتنی پێست دەدات هەروەها تەندروستی پێست دەپارێزێت لە تیشکی زیانبەخشی خۆرو پیسبونی ژینگە.
3-    دژە هەوکردنە:  پرتەقاڵ بەیەکێک لەو میوانە ناسراوە کە دژە هەوکردن و ئاوسانە.
4-    یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خووێن دەدات:  لەبەرئەوەی میوە دژە ئۆکسانە ئەمەش وادەکات کە ئاستی پەستانی خوێن بەباشی ڕێک بخات.
5-    یارمەتی سیستەمی بەرگری لەش دەدات: مرۆڤ لەوەرزی زستاندا زۆر توشی نەخۆشیە پەتاکان دەبێت بۆیە زیاتر پێویستی بە ڤیتامین C هەیە ئەم ڤیتامینەش بەرگری لەش بەهێز دەکات لەش دەپارێزێت لە توشبون بە نەخۆشیە پەتاییەکان.
6-    یارمەتی باش نوستن، یادگە، فێربون دەدات:  پرتەقاڵ خۆراکێکی زۆر باشە بۆ ئەوکەسانەی کە کێشەی نوستن و یادگەیان هەیە.
سەرچاوە: Food.ndtv.com
وە:هە-ف



PM:07:34:10/01/2018