کوڕە بچوکی نەوشیروان موستەفا هاوسەرگیری ئەنجامدا

كوری بچوكی رێكخەرەی كۆچكردوی بزوتنەوەی گۆڕان، لە لەندەنی پایتەخی بەریتانیا كچی كەسایەتیەكی ناسراوی كورد دەخوازێت و دەبێتە هاوسەری.


ماڵپەڕی سنور میدیا، لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە چیا نەوشیروان مستەفا لە وڵاتی بەریتانیا لەگەڵ كچی نوری تاڵەبانی، كەسایەتیی دیاری كورد هاوسەرگیری ئەنجام دەدات و سەرچاوەكە دەڵێت "پێشتر نەوشیروان مستەفا خۆی داوای كردوە بۆ كوڕەكەی".

ئەو سەرچاوەیە ووتویەتی "لە چەند ڕۆژی رابردوودا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا چیا نەوشیروان مستەفا لەگەڵ كچێكی نوری تاڵەبانی بەناوی "هەوار" ئەڵقەی هاوسەرییان گۆڕیوەتەوە".

هاوكات سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە، بەر لە كۆچی دوایی شوعلە عەلی، دایكی چیا و نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری پێشووی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان خوازبێنی ئەو كچەی بۆ كوڕەكەی خۆی كردوە.



PM:11:19:10/01/2018