شەڕی میدیای بەرپرسە ئەمنییەکانی پارتی‌و یەکێتی دەستی پێکرد

لاهوری شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای پاراستن- زانیاری/ زانیاری ( یەکێتی) وەڵامی مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ( پارتی )دەداتەوە لەسەر ئەو قسانەی دوێنی شەو لەکەناڵی رووداو کردنی.  
لاهور شێخ جەنگی لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە وەڵامی مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانی دایەوە و دەڵێت " سەرجەم راکانی لەسەر بنەمای "تەسەور" بنیاد ناوە".

لاهور شێخ جەنگی نووسیوێتی "وەرە تو بەناو راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش بیت و ئەو هەموو دامو دەزگا هەوالگریەت لە ژێر دەست دا بێت كەچی هەموو كارەكانت بە تەسەورات بە ڕێوەببەیت".

لاهوری شێخ جەنگی وتەکانی مەسرور بارزانی چاوپیکەوتنەکەی دوێنی بیردەخاتەوە:
- دەڵێت ئێمە زانیاریمان هەبوو كە خیانەت دەكرێت بەڵام تەسەورمان نەدەكرد خیانەت بكرێت. 
- دەڵێت ئێمە زانیاریمان هەبوو حەشدی شەعبی چەكی ئەمریكی پێ بوو بەس تەسەورمان نە دەكرد بە كاری بهێنن.

- دەڵَێت ئەمریكا پێی گوتین ریفراندۆم مەكەن لەبەر ٣ هۆكار بەڵام ئێمە تەسەورمان نەدەكرد ئەو ٣هوكارە مەترسی بن بۆ سەر ناوچەكە.

لە کۆتاییدا شێخ جەنگی دەڵێت" من نازانم جەنابتان بە راستیی راوێژكارن یان تەسەور دەكەن كە راوێژكار بن".



AM:09:48:11/01/2018