پۆلیسى سلێمانى ده‌ستگیركردنى 40 تۆمه‌تبارى به تاوانى ئه‌نجامدانى دزیكردن راگه‌یاند و دەڵێت "له رێكه‌وتى 1 / 1 / 2018 هێزه‌كانى پۆلیس بەهانای 103 هاوڵاتیەوە چوون".
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی میدیا" نێردراوه، پۆلیسى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌وه "له‌چوارچێوه‌ی ئه‌نجامدانی كار‌و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان، مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانیویانه به‌هانای (103) هاوڵاتییه‌وه بچن و ده‌ست به‌سه‌ر (3) چه‌كی بێ مۆڵه‌ت بگرن و (40) تۆمه‌تباری دزی ده‌ستگیر بكه‌ن".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "ئاماره‌كه له ڕۆژی 1 / 1 / 2018 تا ڕۆژی 9 / 1 / 2018 تۆمار كراوه و ئه‌و (103) به‌هاناوه‌چوونه و (3) جۆری چه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی تۆمار كراوه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام مه‌فره‌زه‌كایان له‌زۆر به‌شی شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان بوونیان هه‌یه".
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنى 40 تۆمه‌تبار به تاوانى ئه‌نجامدانى دزیكردن، پۆلیسى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "ئه‌و 40 تۆمه‌تبارى دزییه به‌هۆی دزییه جۆراو جۆره‌كانی دزی ماڵان و دزی مۆبایل و دزی له‌ناو دوكان و ماركێته‌كان و دزی له‌هه‌یكه‌لی ته‌واونه‌كراوی ماڵانداو به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی ده‌ستگیر كراون كه‌به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و له‌ڕێگه‌ى نوسینگه‌و مه‌فره‌زه‌كانیانه‌وه له‌شوێنه جیاجیاكانی شاری سلێمانی بوونیان هه‌یه".
له كۆتایى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستی زیاتر پاراستنی سه‌روماڵیان داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له كاتی بوونی هه‌ر ڕووداوێكدا په‌یوه‌ندی به‌ژماره نۆرماڵی (3193148) ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بكه‌ن یان په‌یوه‌ندی به‌ژماره‌ی (104) ى به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی بكه‌ن یان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی دزی كردن په‌یوه‌ندی به‌هێڵی گه‌رمی (105) ى به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی بكه‌ن".