نوری‌ مالیكی‌ هاوپه‌یمانێتیه‌ك ڕادەگەیەنێت

نوری‌ مالیكی‌ هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی‌ یاسای‌ ڕاگه‌یاند و هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ش له‌هه‌شت لایه‌نی‌ سیاسیی پێكهاتوه‌.


میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە نوری‌ مالیكی‌ جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق هاوپه‌یمانێتیه‌كی‌ ڕاگه‌یاندوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوی‌ عیراق و له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌شت لایه‌نی‌ سیاسیی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی‌ تۆماركردوه‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، ئه‌و كه‌سایه‌تی‌ و لایه‌نانه‌ی‌ مالیكی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ له‌گه‌ڵدا كردون، زۆربه‌یان كه‌سه‌ ناسراو و ڕۆشنبیره‌كانی‌ عیراقن و سه‌رجه‌میشیان له‌كۆمسیۆنه‌كه‌ی‌ به‌غدا تۆماركراون.



PM:02:33:11/01/2018