کەمێک لەمەوبەر تەقینەوەک لە چەمچەماڵ رویدا و "سپی" زانیاری ئاشکرادەکات.
پەیامنێری سپی میدیا لە چەمچەماڵ رایگەیاند کەمێک لەمەوبەر لە گەرەکی پیریادیەکان نزیک گرتن و گواستنەوەی چەمچەماڵ تەقینەوەیەک روویداوە و بەهۆیەوە دەستبەجێ سێ منداڵ مردوون.
پەامنێری سپی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد تا ئێستا نازانرێت چ جۆرە بۆمبێک بووە و دەزگا ئەمنیەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، تەرمی هەر سێ منداڵەکە ڕەوانەى پزیشکى دادوەری سلێمانى کراون.
ئەو سێ منداڵەش دوانیان لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٦ و یەکێکیان لەدایکبووى ساڵی ٢٠٠٩ بوون.
ئاری فاتیح