کاتژمێر 3:30ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی پیریادیەکانی ناحیەی شۆڕس و نزیک گرتوخانەی نوێ گوللە هاوانێک لەناو زبڵدانک دا بە سێ منداڵدا تەقیوەتەوەوە و بەهۆیەوە هەرسێکیان گیانیان لە دەست دا .
ئەیوب حەمە غریب جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند " سێ منداڵ بەناوەکانی هێمن سعید تەمەن ۹ ساڵ و فرمان عەتا تەمەن 12ساڵ و دێرین سامان تەمەن 12ساڵ بەهۆی تەقینەوەیەکەوە گەیەنرانە نەخۆشخانە ".
وتیشی" بەداخەوە هەرسێکیان گیانیان لەدەست داوەو تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا ".
داواش لە هاوڵاتیان دەکات لەکاتی بینینی هەر تەقەمەنی و شتومەکێکی گوماناوی دەزگڵ ئەمنیەکان ئاگاداربکەن بۆ ئەوەی کارەساتی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە .
ئاری فاتیح