مافی پەرلەمانتاری لە لەیلا زانا سەنرایەوە

پەرلەمانی توركیا مافی پەرلەمانتاری لە لەیلا زانا-ی پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)ی سەندەوە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە لەیلا زانا پەرلەمانتاری هەدەپەی ئاگری رۆژی 17ی مانگی 11ی ساڵی 2017 دوای ئەوەی لە بەردەم پەرلەماندا بە زمانی كوردی قسەی كردو سوێندی یاسایی خوارد لە دەقی سوێندخواردندا لە جیاتی "گەلی تورك" دەستەواژەی "گەلی توركیا"ی بەكارهێنا، بەوەش دەنیز بایكال سەرۆكی كاتی پەرلەمانی توركیا هۆشداریدا بە لەیلا زانا.
ئەمڕۆش پەرلەمانی ئەو وڵاتە مافی پەرلەمانتاری لێ سەندەوەو

بەوەش ژمارەی پەرلەمانتارانی هەدەپە لەپەرلەمانی توركیا لە 59 كورسییەوە بۆ 53 كورسی دابەزی. 

دەنیز بایكال وتی، " لەیلا زانا دەقی سوێندخواردنەكەی وەك خۆی نەخوێندووە، قبووڵنەكراوە"، دواتر لەیلا زانا بەبێ ئەوەی دووبارە دەقی سوێندی یاسایی بخوات هۆڵی پەرلەمانی جێهێشت.

لەیلا زانا دوای بەجێهێشتنی هۆڵی پەرلەمان تا ئێستا بەشداری هیچ كۆبوونەوەی پەرلەمانی نەكردووە.

لەیلا زانا ساڵی 1961 لە ناوچەی سیلڤان-ی سەر بە ئامەد  لەدایكبووە، دەرچووی ئامەدەیی-یە و لە ساڵی 1982-1989 لە ناو رێكخراوانی مافی مرۆڤ خەباتی كردووە، خەڵاتی هاوڵاتی فەخری لە رۆما و پاریس و ژنێڤ و چەندین خەڵاتی دیكەی جیهانی وەرگرتووە.





PM:09:22:11/01/2018