بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە شارۆچکەی سلۆپی، نۆ هاوڵاتی عێراقی گیانیان لەدەستدا و ٢٨ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە ئەمڕۆ هەینی پاسێک کە ژمارەیەک سەرنشینی عێراقی تێدابووە، لە سلۆپی کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی شرناخەوە، وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە ٩ سەرنشین گیانیان لەدەستداوە و ٢٨ی دیکەش برینداربوون.
هاوکات ماڵپەڕی دەیلی سەباحی تورکی ڕایگەیاندووە: پاسەکە لەسەر شاڕێی سلۆپی – خابور وەرگەڕاوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، سێ لەوانەی گیانیان لەدەستداوە و منداڵن دووان لە بریندارەکانیش برینەکانیان سەختە.
ئەوەشی وتووە: دوای گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن، بریندارەکان گوزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سلۆپی.