وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست سه‌باره‌ت ڕه‌وانه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌عیراق به‌چ سیستم و پێوه‌رێك موچه به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت، به‌هه‌مان ئه‌و میكانیزمه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كه‌ین".
سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاند، "له‌دوای وردبینیكردن و ناردنی موچه‌ی سه‌رچاوه ئاویه‌كانی هه‌رێم، ئێستا پرۆسه‌ی وردبینیكردن له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و دوای كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه‌ش موچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ش ڕه‌وانه ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به‌میكانزمی ناردنی موچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته، وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق وتی "میكانیزمی دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیی به‌كاروباره ته‌كنیكیه‌كانه‌وه هه‌یه‌و زانیاریم له‌باره‌یه‌وه نییه".
له‌باره‌ی جیاوازی ده‌رماڵه له‌نێوان مامۆستایانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم و عیراق كه ئایا حكومه‌تی عیراق ئه‌و ده‌رماڵانه ده‌بڕێت كه ته‌نها له‌هه‌رێم هه‌یه، حه‌دیسی وتی "به‌گوێره‌ی یاسا خزمه‌ت و پله و خشته‌ی وه‌زیفی مه‌ده‌نی له‌عیراق دیاریكراوه‌و موچه‌و ده‌رماڵه‌كان به‌یاسا له‌هه‌موو عیراق ڕێكخراوه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و سیستمه له‌ته‌واوی عیراق به‌هه‌رێمیشه‌وه جێبه‌جێبكرێت و حكومه‌تی عیراق به‌و سیستمه‌ی كه له‌عیراق هه‌یه موچه ده‌نێرێت".
وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق جه‌ختیكرده‌وه، عیراق له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی وردبینیه‌وه ده‌یه‌وێت دادپه‌روه‌ری له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمدا بچه‌سپێنێت و لیسته‌كه پاكژبكاته‌وه و وتیشی "وه‌ك چۆن چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه له‌ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی عیراقدا جێبه‌جێكراو ده‌یان هه‌زار ناوی وه‌همی و كه‌سانێك ئاشكراكران كه زیاتر له‌موچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن".
ئه‌وه‌شی وت "پڕۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و وردبینیكردن له‌لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی ڕاسته‌قینه دیاریده‌كات و ده‌یسه‌لمێنێت كه كێ فه‌رمانبه‌ری شایسته‌یه‌و كێ وه‌همی و نایاساییه، "بۆیه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ساڵه‌وه نییه كه كێ له‌ساڵی چه‌ند دامه‌زراوه".
سه‌عد حه‌دیسی ئاماژه‌ی به‌جیاوازی لێبڕینی خانه‌نشینی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرد كه له‌هه‌رێم (7%)و له‌عیراقیش له(10%)یه، ئه‌و وتی "حكومه‌تی عیراق به‌گوێره‌ی ئه‌م پره‌نسیپه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ موچه ده‌كات كه پرسێكی فیدراڵیه‌و ده‌بێت له‌ته‌واوی عیراق و بۆ ته‌واوی موچه‌خۆران جێبه‌جێبكرێت به‌بێ جیاوازی واته سیستمه‌كه‌ی عیراق جێبه‌جێده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شی وت "ناكرێت بۆ به‌شێك ده‌رماڵه و لێبڕینه‌كان جێبه‌جێبكرێت و بۆ به‌شێك نه‌كرێت، بۆیه ئه‌و لێبڕینه له‌عیراق چه‌ند بوو بۆ هه‌رێمیش به‌هه‌مانشێوه ده‌بێت و ناكرێت هه‌رێم و پارێزگاكان خشته‌ی موچه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت.
له‌باره‌ی لێبڕینی ڕێژه‌ی (3,8%) له‌كۆی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق بۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئاواره‌كان ئایا ئه‌و لێبڕینه موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه، وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق وتی:"له‌بودجه‌ی ساڵی 2017 ئه‌و لێبڕینی ڕێژه‌یه جێبه‌جێكراو هه‌رێمیش به‌و لێبڕینه پابه‌ندكرا بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی لێ دابینبكات، بۆیه لێبڕینه‌كه له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش جێبه‌جێده‌كرێت".