سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی هەدەپە، ئەمڕۆ بۆ جاری یه‌که‌م له دادگا ده‌رکه‌وت و خه‌ڵکێکی زۆر له دانیشتنی یه‌که‌می دادگایی‌کردنی ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په ئاماده بوون.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ١٢ ی کانوونی دووەم سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په له یه‌که‌مین دادگایکردنیدا به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا له دادگا له ئیسته‌نبوڵ ده‌رکه‌وت و خه‌ڵکێکی زۆر پێشوازیان لێکرد.
هه‌روه‌ها له به‌رده‌م دادگاکه‌ش خه‌ڵکێکی زۆر کۆبوونه‌ته‌وه و دروشمی "سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش شه‌ره‌فی ئێمه‌یه" و "له دژی فاشیزم یه‌کبگرن" ده‌ڵێنه‌وه، بۆ بەرگرتن لە گەورەبوونی کۆبوونەوەی خەڵک هێزێکی زۆری پۆلیس له ده‌وری دادگا بڵاوه‌یان پێکرابوو.
له کاتی ده‌ستگیرکردنیه‌وه له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2016وه تا ئێستا ئه‌وه یه‌که‌م جاره ده‌میرتاش به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا به‌شدار ده‌بێت و ده‌رده‌که‌وێت.