فواد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم کە هاوڕێیەتی نێچیرڤان بارزانی دەکات لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان وتی " له به‌غدا نیازێك بۆ دابڕاندنی كورد له جیهانی ده‌ره‌وه هه‌یه و، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌غدای به هه‌ڵه وه‌سف كرد و به‌دووریشی زانی، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی عێراق بتوانێت تاسه‌ر به‌رده‌وام بێت".
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پاپای ڤاتیكان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بانگهێشت كردووه و، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه.
فوئاد حوسێن ئاماژه‌ی بەوەدا، له به‌غدا نیازێك بۆ دابڕاندنی كورد له جیهانی ده‌ره‌وه هه‌یه و، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌غدای به هه‌ڵه وه‌سف كرد و به‌دووریشی زانی، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی عێراق بتوانێت تاسه‌ر به‌رده‌وام بێت، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، جیهانیش ئه‌م سیاسه‌ته قبوڵ ناكات.
هه‌وره‌ها فوئاد حوسێن جه‌ختیشی كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ پاپای ڤاتیكان، باسی دۆخی كریستیانه‌كان و ئاواره‌كانی هه‌رێم كراوه. تیشك خرایه سه‌ر كاره‌ساته مرۆییه‌كان و ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه ڤاتیكان ده‌توانێت له‌ڕێگه‌یه‌وه هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات.
فوئاد حوسێن وتیشی، جه‌خت له‌سه‌ره ئه‌وه‌ش كرایه‌وه، كه فشار بخرێته سه‌ر حكومه‌تی عێراق، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ بكات، له‌م نێوه‌نده‌شدا پێویسته ڤاتیكان و وڵاتانی رۆژئاوا رۆڵی خۆیان هه‌بێت.