سه‌رۆكایه‌تی كۆماری لوبنان بڕیاریدا عه‌بدولفه‌لاح سوودانی، وه‌زیری پێشووی بازرگانی عێراق راده‌ستی به‌غدا بكاته‌وه.
له مه‌رسوومه‌كه‌ی سەرۆکایەتی کۆماری لوبناندا هاتووە "سوودانی به گوێره‌ی 9 مادده‌ی یاسایی داواكراو بووه، كه مادده‌كان په‌یوه‌ست به زیانی مه‌به‌ستدار، به ئه‌نقه‌ست سه‌رپێچیكردن له ئه‌ركه‌كان، زیانگه‌یاندن به دارایی گشتیی، سپیكردنه‌وه‌ی پاره".
رادەستکردنەوەی عەبدولفەلاح سودانی لەسەر داوای عێراق و بەپێی رێککەوتنێکی هەردوو وڵات بووە، بەپێی ئەو رێککەوتنە هەردوو وڵات دەبێت داواکراو لای یەکتر رادەست بکەن.
پێشتر له لایه‌ن پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه (ئینته‌رپوڵ) فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ عه‌بدولفه‌لاح سوودانی ده‌ركرابوو.
هاوكات سوودانی ره‌گه‌زنامه‌ی بریتانی هه‌یه و ئه‌ندامی حزبی (ده‌عوه و ئیسڵاحه).
ئه‌و وه‌زیره عێراقییه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.