بەیانی وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

ماڵپەڕێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە بەیانی شەممە ١٣ ی کانوونی دووەم وەفدێکی پارتی بە سەرۆکایەتی کەریم شەنگالی سەردانی بەغدا دەکات.

ماڵپەڕی كوردستان 24، بڵاویکردەوە " بڕیاره‌ سبه‌ی شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدا بكات و دانوستان له‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بكه‌ن".

پێشتریش بەغدا لێژنەیەکی باڵای بۆ گفتوگۆ و دانوستاند لەگەڵ شاندی ھەرێمپێکهێناوە.


ئه‌م بابه‌ته ‌6108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:27:12/01/2018