بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند " لەماوەی 12 كاتژمێری ڕابردوودا چوار بومەلەرزە لە ناحیەی مەندەلی سەربەپارێزگای دیالە ڕویانداوە".
بەڕیوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند " لەماوەی 12 كاتژمێری ڕابردوودا چوار بومەلەرزە كەیەكەم بومەلەرزە لە كاتژمێر 8:50 خولەك بەگوڕی 4.4 پلەی ڕێختەر لەخۆرهەڵاتی مەندەلی و دووەم بومەلەرزە لەكاتژمێر 10:14 خولەك بەگوڕی 3.9 خۆرهەڵات مەندەلی و سێیەم بومەلەرزە لەكاتژمێر 3:33 خولەك بەگوڕی 4.3ی ڕێختەر لە باشوری مەندەلی و دواین بومەلەرزەش لەكاتژمێر 4:3 خولەك بەگوڕی 3ی ڕێختەر لەخۆهەڵاتی ناحیەی مەندەلی سەر بەپارێزگای دیالە ڕویانداوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ئاماژەی بەوەش كردووە: ڕودانی ئەو زنجیرە بومەلەرزانە هیچ زیانَكی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.