ساڵی رابردوو ٤١٩ حاڵەتی پێشێلکردن بەرامبەر رۆژنامەنووس ‌و دەزگای میدیای تۆمار کراون

سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌ مافی‌ رۆژنامه‌نووسان لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە ئەمرۆ لە مەرسیمێکدا لە هۆتێل رەمادا رایده‌گه‌یاند" ساڵی‌ رابردوو  419 پێشێلكاری‌ به‌رامبه‌ر 338 رۆژنامه‌نووس و ده‌زگای‌ راگه‌یاندن تۆماركراون".

به‌پێی‌ راپۆرتی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ دراوه‌ته‌ وێستگه‌ نیوز ساڵی‌ رابردوو  419 پێشێلكاری‌ به‌رامبه‌ر 338 رۆژنامه‌نووس و ده‌زگای‌ راگه‌یاندن تۆماركراون به‌م شێوه‌یه‌ (كوژران 4، تیرۆر 2، برینداركردن له‌ كاتی‌ رووماڵی‌ ئاساییدا 14،  برینداربوون له‌ كاتی‌ رووماڵكردنی‌ به‌ره‌كانی‌ جه‌نگ 10، رێگری‌ 206، شكاندنی‌ كه‌لوپه‌لی‌ رۆژنامه‌وانی‌ 12، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی‌ كه‌لوپه‌لی‌ رۆژنامه‌وانی‌ 25، ده‌ستبه‌سه‌ركردن به‌بێ بڕیاری‌ دادگا 33، ده‌ستگیركردن و فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن به‌ بڕیاری‌ دادگا 10،  هێرش و لێدان 58، هه‌ڕه‌شه‌ 18،  ته‌قه‌لێكردن 2، پڕِكردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵێننامه‌ 2،  ته‌شویش و هێرشی‌ ئه‌لكترۆنی‌ 3،  هێرش و تاڵانكردن و سوتاندنی‌ ئۆفیسی‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن 8، راگرتنی‌ په‌خش 7، داخستنی‌ نووسینگه‌ی‌ ده‌زگای‌ راگه‌یاندن 5).

لەو مەراسیمەدا هەریەک لە ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەڤاڵ ئەبوبەکر وتاریان لەسەر رەوشی رۆژنامەنووسان خوێندەوە.



PM:02:03:13/01/2018