دادگای الرصافە تۆمەتێکی هەڵبەستراو دژی پەرلەمانتارێکی کورد هەڵدەوەشێنێتەوە

دادگای رەسافە لە بەغدا، ئەو تۆمەتانە هەڵدەوەشێنێتەوە کە گوایە بڕوانامەی ساختەی هەیە، ئەو دادگایە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بڕوانامەی ئەو پەرلەمانتارە راستییە.

بەپێی دۆکۆمێنتێکی دادگای رەسافەی بەغدا، تۆمەتی بڕوانامەی ساختە کە خرابووە پاڵ ئارێز عەبدوڵا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق هەڵوەشاندەوەو، ئەو دادگایە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو تۆمەتانە دوورن لە راستیەوە، هەر بۆیە لە رۆژی ٢٠١٧/١٢/٢٧ دادگای تایبەت بڕیاریدا بەرەتکردنەوەی شکایەتەکە و داخستنی دۆسیەکە بەیەکجاری.

ئارێز عەبدوڵا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەسەر  بڕیارەکەی دادگا دەڵێت " من لێرەدا ھەر ئەوەندە بەو لایەنە دەڵێم کە مێژوویی خەبات و کارو کەسایەتیم زۆر لەوە بەرزتر راگرتووە کە بەدرۆ و بوختان و تەلکەبازی کەسانێک لەکەدار بکرێم کە سەرەپایان لەکەداری و شەرمەزاریە و دواجاریش داداگای لێکۆڵینەوەی الرصافە شەرمەزارتری کردن".



PM:02:21:13/01/2018