خانمێکی مۆدێل و ناسراو بە شاجوانی سلێمانی دەستگیر دەکرێت

خانمە مۆدێل کە هاوکات وەک شاجوانی سلێمانی ناسراوە  و ناوەکەی لای "سپی" پارێزراوە دوو رۆژە لە بنکەی پۆلیسی " قەلآجۆکردنی تاوان " لە سلێمانی دەستبەسەرە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی سلێمانی بە سپی راگەیاند" کەسێکی نزیکی خانمە مۆدێلی سلێمانی، کە بەشاجوانی سلێمانی ناسراوە بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزی دەستگیرکراوەو سێ رۆژە لە زینداندایە".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی" دوای دەستگیرکردنی ئەو کوڕە، خانمە مۆدێلەکەش لەسەر هەمان رووداو دەستگیرکراوەو دوو رۆژە لە زیندانی قەلآچۆکردنی تاوانە".

ئەو خانمە تەمەنی 20 ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانییە و خوێندكاری زانكۆیە.


ئه‌م بابه‌ته ‌37577 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:03:13/01/2018